AP ١٤٠٥ خەرمانان ٢٠ ٠٨:١٩

ئێران دەستی بە بەرهەمهێنانی مووشەکی بالیستیک کردەوە

ئێران دەستی بە بەرهەمهێنانی مووشەکی بالیستیک کردەوە

ڕۆژنامەی واڵستریت ژۆرناڵ بە پشتبەستن بە بەرپرسانی ئەمریکا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاند؛ئێران دەستی بە بەرهەمهێنانی مووشەکی بالیستیک کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، واڵستریت ژۆرناڵ ڕایگەیاند: ئێران دەستی بە بەرهەمهێنانی مووشەکی بالیستیک کردووەتەوە کە بە کەڵک وەرگرتن لە پارچەی کۆکراوە و لە دامەزراوە ژێرزەمینییەکان کاردەکات.

سەرەڕای هێرشی بەرفراوان بۆ سەر شوێنە مووشەکییەکانی و دامەزراوە پیشەسازییەکانی لە قۆناغە سەرەتاییەکانی جەنگدا، بەڵام ئێستا ئێران خەریکی کۆکردنەوەی مووشەکی سووتەمەنی شلەیە کە دەبێت تەنها بەر لە تەقەکردن سووتەمەنی تێی بکرێت، هەروەها مووشەکی سووتەمەنی وشک کە دەتوانرێت بە ئامادەیی هەڵبگیرێت بۆ تەقەکردن.

ئەم هەنگاوە یەکێک لە دەستکەوتە گەورەکان دەخاتە ژێر پرسیارەوە کە ئەمریکا و ئیسرائیل لە دوای شەڕەوە شانازی پێوە دەکەن و دەڵێن ئێران چی دی ناتوانێ مووشەک بەرهەم بێنێت.

News ID 60401

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha